سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی یانه‌ی قوه جه‌وییه ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه

قوە جەوییە
حسین کەرکوکی- SNN Sport
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین له پۆستی سه‌رۆكی یانه‌ی قوه جه‌وییه به هۆی دۆخی تایبه‌تییه‌وه ئاشكرا كرد.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” حه‌مه ئه‌مین لە ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی وتویه‌تی به هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی پێویست ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێت، به هۆی دۆخی تایبه‌تی خۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه و سوپاسی خۆی پێشكه‌ش هه‌موو ئیداره و هانده‌ران كردووه “.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه وتی:” ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین دووپاتی كرده‌وه كه شوێنه‌كه جێده‌هیڵێت و متمانه‌ی هه‌یه ده‌سته‌ی گشتی کەسێکی شیاو بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی یانه‌كه دابنێن”.
جێی ئاماژه پێكردنه كه پێشتر هەواڵ هه‌بوون نێتێک هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه و پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێ به هۆی بوونی كێشه له ناو یانه‌كه، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە “.
یانەی قوە جەوییە توانیویەتی 6 جار ببێتە پاڵەوانی عێراق و 4 جاریش جامی بردووەتەوە لەگەڵ 3 نازناوی جامی یەکێتی ئاسیا.

More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3 hours لهمهوپێش



