كازمى: رێگه‌ناده‌ین خاكى عێراق له دژى ئێران به‌كاربهێنرێت

موستەفا کازمی
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى ئێران باسى چالاككردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه ئابوورییه‌كانى نێوان ههردوولامانكرد، وتیشى: “رێگه‌ناده‌ین خاكى عێراق له دژى ئێران به‌كاربهێنرێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى وڵاتى ئێرانى كرد و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆككۆمارى ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، دواتر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆككۆمارى ئێران رایگه‌یاند: “عێراق و ئێران دوو دراوسێكى باشن، ئێمه‌ش هه‌میشه پشتیوان و هاوكارین له دابینكردنى ئه‌من و ئاسایش له عێراقدا، چونكه عێراق رۆڵێكى گرنگى هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا تاوتوێى بابه‌تى كۆرۆنا، دامه‌زراندنى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رمان كرد، ئێمه به‌ڵێنده‌ده‌ین كه پێداویستییه پزیشكییه‌كانى عێراق دابینبكه‌ین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا”.
سه‌رۆككۆمارى ئێران له‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “مه‌به‌ستمانه قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بارزگانى نێوانمان بگاته 20 ملیار دۆلار”.
دواتر مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: “ئێران له كاته قورسه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستا، له ئێستاشدا كه قه‌یرانى ئابوورییه ئێران له پشتى عێراق وه‌ستاوه”.
وتیشى: “وڵاتان له ئێستادا رووبه‌ڕووى قه‌یرانى ئابوورى بووینه‌ته‌وه، ئێمه و ئێرانیش به هه‌مانشێوه‌ى وڵاتانى تر‌ى جیهان ئه‌م قه‌یرانه كاریتێكردووین، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌ك دوو وڵات پێویسته هاوكارى یه‌كترى بكه‌ین، پاڵپشتى یه‌كترى بین”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى ترسى ئێران له به‌كارهێنانى خاكى عێراق له دژى ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن وڵاتانى رۆژئاواوه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “رێگه‌ناده‌ین خاكى عێراق ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران، چونكه ئێمه خۆشمان به‌دواى ئارامیدا ده‌گه‌ڕێین و هه‌مان شتیشمان ده‌وێت بۆ ئێران”.
له‌باره‌ى رێككه‌وتنه‌كانى نێوان عێراق و ئێران سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “باسى بابه‌تى چالاككردنه‌وه‌ى ئه‌و رێككهوتنانهمان كرد كه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له بوارى ئابووریدا، بۆ نمونه، دامه‌زراندنى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵات”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش



