وەزارەتی دادی ئەمریکا لایەنی بڵاوکەرەوەی کتێبەکەی جۆن بۆڵتن دەداتە دادگا

John Bolton listens as Donald Trump speaks in the Oval Office of the White House in Washington, D.C., on May 22, 2018. Photographer: Oliver Contreras/Bloomberg
SNN
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاندووە “وەزارەتی داد دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەوەی راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی تا چەند سەرەڕۆیی کردووە لە بڵاوکردنەوەی یاداشتەکانی ئەمدواییەیدا”.
رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیوێتی “لێکۆڵینەوەکە لەو ماوەیە دەپێچێتەوە کە تیایدا جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بووە لەناو کۆشکی سپی دەوامی کردووە”.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە داواکاری گشتیی ئیتیحادی بانگهێشتی هەریەک لە ئاژانسی ئەدەبی بۆڵتن و دەزگای چاپەمەنی سایمۆند ئاند شوستەری کردووە ئامادەی دادگا ببن.
وەزارەتی داد دەیەوێت لێکۆڵینەوە لە تۆماری پەیوەندییەکانی جۆن بۆڵتن بکات کە ئایا تا چەند پارێزەری بابەتە نهێنییەکانی کۆشکی سپی بووە.
مانگی حوزەیرانی رابردوو بۆڵتن لەکتێبێکیدا بەناوی “ئەو ژوورەی شتەکان تیایاندا روویدا- چەند یاداشتێک لەکۆشکی سپییەوە” سەرۆکی ئەمریکای بەشێوەیەکی ناشرین وێنا کرد”.
لەبەشێکی کتێبەکەیدا بۆڵتن نووسیوێتی: “سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت شانبەشانی کەسێکی وەک ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا سیاسەت بکات و لە گرێبەستە ئەمنییەکاندا خاوەن قسەی یەکلاکەرەوە بێت”.
دەشڵێت: “رەنگە ترەمپ لەگرێبەستی کڕینی موڵکێکدا لەشاری مانهاتن سەرکەوتوو بێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت لە گرێبەستکردن لەرێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی یان ئاسایشیدا”.
لە كتێبی (The room where it happened)ـدا 3ھەزار و 325 جار ناوی دۆناڵد ترەمپ ھاتووە، سەبارەت بە ترەمپ جۆن بۆڵتن دەڵێت: ترەمپ سیاسەتمەدارێكی زۆر خراپە، نهیدەیزانی كە بەریتانیا خاوەنی چەكی ئەتۆمە. ههروهها پرسیاری ئەوەی كردووە، ئاخۆ فینلەندا بەشێكە لە رووسیا یان نا؟.
More News
-
کاتی ناردنی پارەی مووچەی هەرێم دیاریکرا و شاندێکی باڵاش لە بەغدایە
21 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی ئاشکرا کرا
22 hours لهمهوپێش -
پزیشکیان داوای بەشداریی مێژوویی و یەکڕیزیی نیشتمانی لە گەلی ئێران دەکات
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کاتی ناردنی پارەی مووچەی هەرێم دیاریکرا و شاندێکی باڵاش لە بەغدایە
21 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی ئاشکرا کرا
22 hours لهمهوپێش



