
گاریس بەیڵ
SNN Sport
گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، بە تەواوی لە یانەی تۆتنهام نزیکبووەتەوەو ئەو یاریزانە دەیەوێت بۆ یانەکەی پێشووی بگەڕێتەوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانییە ئیسپانی و ئینگلیزییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەیڵ دەیەوێت بۆ تۆتنهام بگەڕێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی یانەکەی ئێستای پێداگربوو لە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە.
بە قسەی رۆژنامەکان بەیڵ بە خواستن بۆ یانەکەی پێشووی دەگەڕێتەوەو گرێبەستی یەکجاری نیە،بێجگە لەم یانەیەش یانەی مانچستەریونایتد گرنگی بە گواستنەوەی دەدات و لە ئەگەری ئەنجامنەدانی گرێبەستەکە ئەوا یونایتد دێتە سەر هێڵ بۆ ئەستێرە وێڵزیەکە.
لە نوێترین لێدوانیدا جۆناسان بارنێتی بریکاری گاریس بەیڵ دەڵێت:” هێشتا ئەم یاریزانە یانەی تۆتنهامی خۆشدەوێت،ئێمە لە گفتوگۆداین و یانەی تۆتنهام ئەو شوێنەیە کە گاریس بەیڵ دەیەوێت یاری بۆ بکاتەوە”.
بەیڵ لە 203 یاری توانیویەتی 56 گۆڵ بۆ تۆتنهام بکات و 58 ئەسیستیشی هەبووە،لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە 251 یاری توانیویەتی 105 گۆڵ بکات و 4 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو 2 نازناوی لالیگای بردووەتەوە.
More News
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
5 hours لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
6 hours لهمهوپێش -
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
September 20, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
5 hours لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
6 hours لهمهوپێش



