عێراق داوای ناوی ئەو جوتیارانە دەكات كە گەنمیان داوە و پارەیان وەرنەگرتووە

دوورینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای لە سایلۆكانی هەرێم كردووە لیستی ناوی ئەو جوتیارانەیان بۆ ڕەوانە بكەن كە گەنمیان بە حكومەتی عێراقی داوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە یەكێك لە بەرپرسی سایلۆكانی هەرێمەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە دوای سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ سلێمانی و پێدانی بەڵێنی خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم كە لە ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 گەنمیان ڕادەستی حكومەتی عێراقی كردووە، بەڵام پارەیان وەرنەگرتووە، ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە داوا لە سایلۆكان كراوە كە لیستی ناوی جوتیارەكانیان بۆ ڕەوانە بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە هی جوتیارانە و دەبوو حكومەتی عێراق خەرجی بكات بۆ جوتیارانی هەرێم بڕی 570 ملیار دینارە، لەو بڕە پارەیەش بڕی 31 ملیار دیناری هی جوتیارانی دەشتی شارەزوور و دەوروبەریەتی، بۆیە پێشبینی دەكەین لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستبكرێت بە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ جوتیارانی هەرێم.
ئەو بەرپرسی سایلۆیە ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا تەنها نزیكەی لە%4 ی پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ خەرجكراوە بەجۆرێك بۆ جوتیارانی دەشتی شارەزوور تەنها بڕی 384 ملیۆن دینار هاتووە كە بەشی چەند جوتیارێكی كرد و دابەشمانكرد، بەڵام كۆی گشتی پارەی جوتیارانی شارەزوور بریتیە لە بڕی 11 ملیار و شەش ملیۆن دینار.
More News
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
4 hours لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
5 hours لهمهوپێش -
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
September 20, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
4 hours لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
5 hours لهمهوپێش



