خوێندنی باڵا بۆردی كۆرسی خوێندنی پسپۆرییە پزیشكییەكان لە هەڵەبجە دەکاتەوە

فریاکەوتنی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بە بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و لەمەودوا بۆردی كۆرسی خوێندنی پسپۆرییە پزیشكییەكان بۆ هەڵەبجە دابینكراوە و ئەو خوێندكارانەی لەبەشی پزیشكی دەخوێنن و دوای تەواوكردنی خوێندنەكەیان هەر لە هەڵەبجە دەمێننەوە ئەمەش گرفتی كەمی میلاك چارەسەر دەكات.
د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كە لە بەرژەوەندی خەڵكی هەڵەبجە و كەرتی تەندروستی شارەكەماندایە لە لایەن سەرۆكی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆریە پزیشكییەكان ئاگاداركراوینەتەوە لەوەی كە ڕەزامەندی دراوە لە سەر پێدانی پشكی كورسی كۆرسی خوێندن بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بە پێی ئەو بڕیارە بۆ لەمەودوا ئەو خوێندكارانەی كە لە بەشە پزیشكییەكان دەخوێنن و خوێندن تەواو دەكەن لەسەر پشكی پارێزگاكەمان دەخوێنن و دوای تەواو كردنی خوێندنیان هەر لە هەڵەبجە دەمێننەوە”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارەی وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆكی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆریە پزیشكیەكان، گرنگی خۆی هەیە بۆ هاووڵاتییان و كەرتی تەندروستی سنورەكە بەتایبەت لەڕووی چارەسەركردنی گرفتی كەمی میلاكی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كە ئەمەش خەونێكی ئێمە بوو ماوەیەكی زۆرە لە هەوڵی دەركردنی وەها بڕیارێكداین.
More News
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
3 hours لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
4 hours لهمهوپێش -
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
September 20, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
3 hours لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
4 hours لهمهوپێش



