
ناوبژیوانانی خولی عێراقی
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
لیژنه‌ی ناوه‌ندی ناوبژیوانان له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەرواری تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی دیاری كرد ، ئەمەش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی 2020-2021ی خولەکە كه بڕیاره 25ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستپێبكات.
عه‌لا عه‌بدولقادر له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه وتی:” لیژنه ناوبژیوانان بڕیاریدا به‌دانانی خشته‌یه‌كی دیاریکراو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانان به پێی شوێنی جوگرافی و تاقێكردنهوهكان رۆژی 13ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ پارێزگاكانی باكوور و ناوچه‌ی خۆرئاوا دهستپێدەكات و شاره‌كانی ( هه‌ولێر، سلێمانی ،دهۆك ، زاخۆ ،كه‌ركوك ، موسڵ ، دیالە، سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار بگرێته‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی به‌غدادی پایته‌خت رۆژی 14 تشرینی یه‌كه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت “.
هه‌روه‌ها وتی:” تاقێكردنهوهكان به‌رده‌وام ده‌بن به شێوه‌یه‌كی رۆژانه به پێی ئەو خشته‌ی دانراوه و له ناوچه‌ی ناوەڕاست رۆژی 15 تشرینی یه‌كه‌م له‌شاره‌كانی نه‌جه‌ف ،كه‌ربه‌لا ، بابل و دیوانییه به‌رێوه‌دچێت “.
لەکۆتایدا وتی:” رۆژی 16 تشرینی یه‌كه‌م واده‌ی تاقێكردنهوهكانی ناوبژیوانانی ناوچه باشوور دەبێت له پارێزگاكانی به‌سڕه ،میسان ، موسه‌نا و واست و ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان رۆژی 17 هه‌مان مانگ كۆتایی پێبێت كه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دووپاتی كرده‌وه كه تاقێكردنهوهكان به پێی رێکكاره‌كانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی ئه‌نجام ده‌درێن له پێناو دابینكردنی سه‌لامه‌تی هه‌مووان “.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



