عێراق دەچێتە نێو پەیماننامەی جیهانیی پێکوتە و بەرگرییەکانی لەش

SNN
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند “چۆتە نێو هاوپەیمانیی ئەو دەوڵەتانەی واژوویان لەسەر پەیماننامەی جیهانیی ڤاکسین و بەرگرییەکانی لەش کردووە بەناوی (Gavi)”.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە “ئەو وڵاتانەی تائێستا واژوویان هەیە لەناو هاوپەیمانێتییەکەدا ژمارەیان 156 دەوڵەتە”.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە “بەپێی بەندەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە کە ناو نراوە Gavi دەوڵەتانی بەرهەمهێن عێراق دەوڵەمەند دەکەن بە ڤاکسین کە بۆ 20٪ی خەڵک بەشدەکات”.
وەزارەتەکە ئاشکراشیکردووە کە چینەکانی بەتەمەن و منداڵ و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان سەر لیستی ئەو کەسانە دەبن کە ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



