باسكه‌ی گازی باكوور ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی نایابی عێراق دەستپێدەکات

باسکەی گازی باکوور
حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport
دوای بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له عێراق ، زۆرێك له یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان كار و چالاكی و بەرواری پاڵهواتێتییهكانیان راگه‌یاندووە، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی گازی باكوور ركابه‌ر له خولی نایابی عێراق ، ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی کردەوە.
حوسێن ته‌لال یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی گازی باكووری شاری کەرکوک بۆ (SNN Sport) وتی:”ده‌ستەی كارگێڕی یانه‌كه به پێی ئه‌و توانایەی له به‌رده‌ستیدایه كار ده‌كات و بۆ وه‌رزی نوێ و هێمای سه‌وزی بۆ ههڵكردووین بۆ په‌یوه‌ندیكردن و گواستنەوەی یاریزانان “.
هه‌روه‌ها وتیشی:” له رۆژانی داهاتوو ده‌ست به ئاماده‌كارییه پراكتیكییه‌كان ده‌كه‌ین ،پاش بانگهێشتكردنی راهێنه‌ری تیپه‌كه كه تا ئێستا كاپتن (ئه‌حمه‌د حه‌مید)ە، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر هه‌موو شتێك رێكبكه‌وین “.
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی تیپه‌كه حسێن ته‌لال وتی:” بۆ وه‌رزی نوێ پێكهاته‌یه‌كی تێكەڵاوی یاریزانە به ئه‌زموون و لاوەکانن ، له پێكهاته‌ی وه‌رزی رابردوو ته‌نیا (5 ) یاریزان ماون و له‌گه‌ڵ بانگهێشتکردنی (5) یاریزان له قوتابخانه‌ی به‌هره‌مه‌ندانی تۆپی باسكه‌ی كه‌ركوك بۆ تیپه‌كه به‌مه‌به‌ستی گونجاندنیان و گه‌شه‌پێدانیان ، جگه له چه‌ند یاریزانێكی شاره‌كانی كوردستان”.
وتیشی:” هه‌وڵماندا یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری سوپه‌ر دابین بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی تیپه‌كه و له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك وتوێژمان كردووە، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووین بە ئه‌نجام “.
یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی گازی باكوور ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه دا كه له رۆژانی داهاتوو ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌كه‌ن به ره‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی خۆ پاراستن”.
سه‌باره‌ت به بەرواری ده‌ستپێكردنی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق حسێن ته‌لال وتی:” چه‌ند رۆژێك لهمەوبهر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوو به‌ڵام ته‌نیا راوێژكاری بوو، تیایدا بڕیاردرا رۆژی 10 مانگی داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بڕیار له سه‌ر هه‌موو شتێك بدرێت ” .
له كۆتاییدا حسێن ته‌لال وتی:” هیوادارم تیپی باسكه‌ی یانه‌ی گازی باكوور بتوانێت به‌جوانترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك بكات ، چونكه تۆپی باسكه‌ی كه‌ركوك میژوویهك و بناغه‌یه‌كی باشی هه‌یه “.

More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



