یانه‌ی نه‌ورۆز ستافی راهێنه‌رانی بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌ستنیشان كرد

یانەی نەورۆز
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا ده‌ست به‌چالاكییه‌كانی خۆی بكاته‌وه یانه‌كان ده‌ستیان به رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كانیان ده‌كه‌ن، یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ به‌شداریكردن له خولی پله‌یه‌كی عێراق ستافی راهێنه‌رانی تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد.
به‌رپرسانی یانه‌كه رایده‌گه‌یه‌نن ئامانجیان له به‌شداریكردن له خولی پله‌یه‌كی عێراق ته‌نیا بۆ سه‌ركه‌وتنیانه بۆ خولی نایاب، به‌ڵام له‌قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا ته‌نیا پشت به یاریزانانی ناوخۆ ده‌به‌ستن دوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغه‌كانی كۆتایی پێكهاته‌كه‌یان به هێنانی یاریزان به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
نه‌وا له‌تیف به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” وه‌ك تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌مان ئه‌مساڵ به‌شداری كێبڕكێكانی خولی پله‌یه‌كی عێراق ته‌نیا به ئامانجی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌مان بۆ خولی نایاب، بۆیه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان بڕیاریدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ستافی راهێنه‌ران ئیمزا بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یاریزانان”.
وتیشی:” دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌مان بۆندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یونس سلێمان وه‌ك راهێنه‌ری تیپ و كامه‌ران عه‌لی وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و مه‌ریوان محه‌مه‌د وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵپارێز ئیمزا كرد، له ئێستادا یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ر ده‌مانه‌وێت بۆندی یاریزانانی تیپه‌كه‌ش كۆتای پێ بێنین، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی یاریزانانی وه‌رزی رابردووی تیپه‌كه ماونه‌ته‌وه”.
به‌رپرسه‌كه‌ی راگه‌یاندنی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” به‌شداریكردنمان له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا ته‌نیا پشت به‌م پێكهاته‌یه ده‌به‌ستین، به‌ڵام بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو به‌پێی داواكارییه‌كانی راهێنه‌ر پشت به‌هێنانی یاریزانی پیشهگهرو یانهكانیتری عێراق ده‌به‌ستین، چونكه ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وین بۆ خولی نایابی عێراق و هانده‌رانیش به بینینی یارییه‌كان خولی عێراق شاد بكه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ یانه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی له خولی نایابی عێراق به‌شدارنیه”.
یانه‌ی نه‌ورۆز شان به‌شانی شه‌ش یانه‌ی تری پارێزگای سلێمانی ده‌یانه‌وێت به‌شداری كێبڕكێكانی خوله‌كه بكه‌ن، به‌ڵام رۆژی 23ی ئه‌م مانگه له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانییدا ناوی ئه‌و یانانه ئاشكرا ده‌بێت كه به‌شداری ركابه‌ریه‌كان ده‌كه‌ن.

More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
1 hour لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
1 hour لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش



