
کاڤانی
SNN Sport
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید داوای گواستنەوەی هێرشبەرێکی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە، بەڵام ئەوان رەتیانکردووەتەوە.
ئاس ئاشکرای دەکات، زیدان نامەیەکی بۆ ئیدارەی یانەکەی ناردووەو پێی راگەیاندووە پێویستیان بە هێرشبەر هەیە، بەڵام ئیدارەی یانەکە بیر لە گواستنەوەی هێرشبەر لە ئێستادا ناکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، یانەی ریاڵ مەدرید لە یەکەم دەرکەوتنی لە خولی ئیسپانیا نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات و بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد بە بێ گۆڵ یەکسانبوون،زیدان دوای یاریەکە رایگەیاند کە پێویستیان بە ئەوە هەیە لە رووی هێرشبردنەوە ئاستی یانەکە باشتر بکەن.
هەروەها کاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کراوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەن، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید رەتیکردووەتەوە ئەم یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید بنزیمە وەکو یاریزانی سەرەکی یاری پێدەکات لە هێڵی پێشەوە، هەرچەندە لۆکا یۆڤیچی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ گواستووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە سوود لە تواناکانی ببینێت، ئەو یاریزانە دەرفەتی زۆری پێنەدراوە.
More News
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
59 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
59 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش



