
بەشێک لە کەشتییە سەربازییە ئاوییەکانی تورکیا
SNN
دوای ئەوەی فەرەنسا داوای لە یەکێتیی ئەوروپاکرد سزا بەسەر تورکیا بسەپێنێت لە بەرامبەر هەڵسوکەوتەکانی حکومەتەکەی بەتایبەت لە دەریای ناوەڕاست، یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی تورکیدا سەپاند کە تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان.
ئەو کۆمپانیا تورکیا (ئەڤریاس بۆ گواستنەوە) تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی گواستنەوەی چەک بۆ لیبیا، هەروەها لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا تووشی رووداوێک بووە لەگەڵ کەشتییەکی فەڕەنسای هاوئەندام لە ناتۆ.
ئەنقەرە لە رابردوودا رەتیکردووەتەوە لە بەقاچاغبردنی چەک بۆ لیبیا تێوەگلابێت و رایگەیاندووە: “کەشتییەکە هاوکاری مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی لیبیا هەڵگرتبوو”.
بەڵام نوسینگەی رۆژنامەنووسی یەکێتیی ئەوروپا وتوویەتی: “کەشتییەکە لە نێوان مانگەکانی ئایار بۆ حوزەیرانی ئەمساڵدا چەکی بۆ لیبیا گواستووەتەوە”.
سزاکە لەسەر داوای فەرەنسا بووە کە رایگەیاندووە لە 10ی حوزەیراندا، ئەو کەشتیە بارهەڵگرەی تورکیا بەرەو لییا رۆیشتووە، سێ کەشتی دیکەی هێزی دەریایی تورکیاش پاسەوانی کردووە دواتر ئەو سێ کەشتییە رووبەڕووی کەشتییەکی فەڕەنسا بوونەتەوە کە لە ئەرکێکی ناتۆدا بوون، بە وتەی وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا، کەشتیوانی کەشتییە بارهەڵگرەکە زەنگی سووری ئاگادارکردنەوەیان هەڵکردووە و هێلەکی گولەنەبڕیان پۆشیووە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش



