ئەو وڵاتانەی ئۆپیک کە خاوەنی زۆرترین یەدەگی نەوتن ئاشکرادەکرێن

کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN
لە ریزبەندییەکی نوێدا، ڤەنزوێلا بوو بە خاوەنی زۆرترین یەدەگی نەوتی خاو لە رێکخراوی ئۆپیک و عێراقیش چووە پلەی چوارەمەوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ڤەنزوێلا کە یەکێکە لە بنیادنەرانی رێکخراوی ئۆپیک ئێستا بە بڕی 303 ملیار و 81 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی یەدەگی هەیە، لەدوای ئەویش سعوودیە دێت کە بڕی 258 ملیار و 60 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە.
ئێران لە پلەی سێهەمی ئەو ریزبەندیەدایە کە بڕی 208 ملیار و 60 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە.
عێراقیش کە ئێستا هاتووەتە پلەی چوارەمەوە، بڕی 104 ملیار و دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە، لەدوای ئەویش کوەیت و ئیمارات و لیبیا و نایجریا دێن لە زۆرترین بڕی نەوتی خاوی یەدەگدا.
رێکخراوی ئۆپیک کە لە 13 ئەندامی بەرهەمهێنی نەوت پێکهاتووە لە ساڵی 1960 لە بەغدا دامەزراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش



