ڤۆلکسڤاگن بۆ یەکەمجار خزمەتگوزارییەک بە بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلەکەی دەدات

لۆگۆی-ڤۆلکسڤاگن
SNN
گروپی کۆمپانیای ڤۆلکسڤاگن-ی ئەڵمانی بۆ یەکەمجار خزمەتگوزارییەک پێشکەش بەبەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێکی جۆری (IA-D) کارەبای دەدات، ئەویش بە دووبارە بارگاویکردن (شەحنکردن)ەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ ماوەی 3 ساڵ لە هەر وێستگەیەکدا بە خۆڕایی.
کۆمپانیاکە رایگەیاند کە ئەوان لە ئەمریکا 470 وێستگەی شەحنی کارەباییان هەیە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لەگەڵ 2000 ئۆتۆمبێلی شەحنکردنەوەی گەڕۆک، کە سەرجەمیان دەبێتە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ساڵ، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلی ڤۆلکسڤاگنی (IA-D)ی کارەباییان پێیە، وابڕیارە تا 2025 کۆمپانیاکە 1,5 ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەبای دروستبکات، ئەم خزمەتگوزارییەی کە رایگەیاندووە، دەبێتە هاندانێک بۆ هاووڵاتییان تا ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بکڕن.
گروپی کۆمپانیاکانی ڤۆلکسڤاگن رایگەیاند کە ئەوان تا کۆتایی 2025، 40 ملیار دۆلار لە ئۆتۆمبێلی کارەبایدا سەرف دەکات، بۆ ئەوەی بازاڕەکانی ئەمریکا و چین بەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بتەنێت.

Volkswagen – ID4
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



