
مزگهوتى گهورهى شارى سلێمانى
كهمێك لهمهوبهر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بهیاننامهیهكى لهبارهى كردنهوهى دهرگاى مزگهوتهكان بڵاوكردهوه و رایگهیاند: لە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی لیژنەی باڵای كۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
له راگهیهنراوهكهدا ئهمڕۆ پێنجشهممه بڵاوكراوهتهوه هاتووه “وێرای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و نوێژخوێنان كە لەماوەی رابردوودا پێگیریان بە رێنمایی و بریارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کردووە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بریارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێرایەڵی ھاوڵاتیان لەو بوارەدا”.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئهوهشى خستووتهڕوو “لە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو کە دەکاتە 10ى حوزهیران، بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی ليژنەی باڵای كۆرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات”.
له كۆتایدا ئهوهش روونكراوهتهوه، “ئەم رێکارانەی کە لەمەودوا پەیرەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئاینی نیشتیمانی لە ئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانی ئازیزمان”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



