
SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە لەمكاتەدا هەورامییەكان بەمەستی تەكاندن و كۆكردنەوەی بەرهەمی دارگوێزەكانیان ڕوو لە باخەكانیان دەكەن بە شێوەی كۆمەڵ و هەرەوەزی بە سود وەرگرتن لە كەسانی شارەزا و بە ئەزمون دەستدەكەن بە تەكاندنی دارگوێزەكان، بە وتەی خاوەن باخەكانی دارگوێز لە هەورامان ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرهەمی گوێزیان كەمی كردووە.
ساڵانە لەسەرەتاكانی وەرزی پایز لەناوچەی هەورامانی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە خەڵكی گوندەكان سەرقاڵی تەكاندن و كۆكردنەوەی بەرهەمی گوێز دەبن و پێكەوە ژن و پیاو و گەنجەكان بەهەرەوەزی سەرقاڵی كاركردن دەبن
محەمەد ڕەسوڵ، یەكێك لە خاوەن باخەكانی دارگوێز لە هەورامان بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەم كاتەدا دارگویزەكانمان دەتەكێنین و هەندێك لەبەرهەمەكە بۆ خۆمان دەبێت، كە بەچەند شێوازێك سودی لێ وەردەگرین بەتایبەت لە خواردنی بەرچایی بەیانیان و بەتێكەڵ كردنی لەگەڵ مێوژ و هەنجیر لە شەوچەرەكانی پایز و زستان و هەندێ جاریش بەكولێرە كە پێی دەڵێین (گێتە مەژگە) بەكاری دەهێنین، ئەوەشی لێمان زیاد بێت دەیفرۆشین.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو كەسەی بە كاری تەكاندنی گوێز هەڵدەستێت پێی دەوترێت (شەنیەر) كە پێویستە دارێكی درێژی بەدەستەوە بێت و شارەزایی باش و ئەزمونی لەو كارەدا هەبێت، بە پێچەوانەوە لەوانیە رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە بە تایبەت لەو دارگوێزانەی كە باڵایان زۆر بەرزە و لق و پۆپی زۆریان پێوەیە”.
ئەو خاوەن باخەی دارگوێز لە هەورامان ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی چەند ساڵێكە جۆرە نەخۆشییەك توشی دارگوێزەكانمان بووە كە پێی دەوتریت شێرپەنجەی دارگوێز بەهۆیەوە لەكاتی پێگەیشتنی یان درەختەكە وشك دەبێت یاخود كاكڵەكەی ڕەش دەبێت و لەناودەچێت، ئەمەش وایكردووە بەرهەمی گوێز لەم سنورە بە ڕێژەی لە %50 بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كەمبكات، بەجۆرێك سەردەمانی باو و باپیرانمان درەخت هەبووە نزیكەی 40 تا 50 هەزار گوێزی گرتووە، بەڵام ئێستا ناگاتە دوو هەزار گوێزیش.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



