لە ڕاپەڕین پشکنینی کۆڕۆنا وەستاوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسەکەش نزیک دەبێتەوە لە 100 کەس

کۆرۆنا پشکنین
SNN- محەمەد مستەفا
لە ماوەی 5 مانگی رابردوو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 99 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانیان لە دەستداوە و ماوەی 3 رۆژیشە بەهۆی نەمانی کیتی پشکنینی ڤایرۆسەکە لە ڕاپەڕین پشکنین ئەنجام نەدراوە.
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیان لە دەستدەدەن رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و تا ئەمڕۆ 99 کەس گیانیان لە دەستداوە و هاووڵاتییانیش وەک پێویست پابەند نین بە جێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکان .
وتیشی “ماوەی سێ رۆژە کیتی پشکنینی کۆڕۆنا لە ڕاپەڕین نەماوە بەو هۆیەوە هیچ پشکنینێک ئەنجام نەدراوە و لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی کیتی پشکنینی کۆڕۆنا”
باسی لەوەشکرد :هاوکاریە دارایەکانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئاست زۆری دانیشتووانی سنوورەکە نییە و لە مانگی 3ی رابردووە 958 ملیۆن دینار خەرجکراوە.
تەها محەمەد راشیگەیاند: ئەو بڕە پارەیە بۆ دروستکردنی دوو سەنتەری کۆڕۆنا و کڕینی ئامێری تاقیگەی و هاندانی کارمەندان و پزیشکان بەکارهێنراوە و دەڤەری راپەڕین پێویستی بە هاوکاری دارایی زۆر زیاتر هەیە بگەهۆی زۆری دانیشتووان و فراوانی سنووری جوگرافی.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



