“ئه‌ندام هه‌یه دوو جار واژووى كۆبوونه‌وه نائاسایی كردووه كه كۆبوونه‌وه‌ش ده‌كرێت بایكۆت ده‌كات”

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: بایكۆتكردنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن به‌شێك له ئهندامانییهوه بێ هۆكار بوو، جێگره‌كه‌شى ده‌ڵێت: “ئه‌ندام هه‌یه دوو جار واژووى كۆبوونه‌وه نائاسایی كردووه كه كۆبوونه‌وه‌ش ده‌كرێت بایكۆت ده‌كات”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى ئه‌نجامى به‌دواداچوونى لیژنه‌ى تایبه‌تكراو به بابه‌تى سووتاندنى به‌شێك له دار سنه‌وبه‌ره‌كانى رێگاى تاسڵوجه سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆى بایكۆتى به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانییه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و بۆ كاتێكى نادیار دواكه‌وت.
دواتر ئازاد حه‌مه ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامى كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى راگه‌یاند كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له سووتانى سنه‌وبه‌ره‌كانى رێگاى تاسڵوجه سلێمانى پێكهێنرابوو وتى: “ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه باسى لێوه‌ده‌كه‌ن كه كاره‌كانى لیژنه‌ى سووتانى سنه‌وبه‌ره‌كان له به‌رنامه‌ى كاردا نه‌بووه، دروست نییه، چونكه له به‌رنامه‌ى كاردا ئه‌مڕۆ بڕیاربوو گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار بكرێت كه لیژنه‌كه پێى گه‌یشتووه ئه‌وانیش: به‌پێى ماسته‌ر پلان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌كان به‌تایبه‌تى ژینگه و سه‌وزایی له سلێمانى و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان بكرێت، له مانگى تشرینى یه‌كه‌م و دووه‌م به هاوكارى رێكخراوه‌كان و كه‌رتى تایبه‌ت كه‌مپه‌ینى سه‌وزكردنى ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، به كۆى ده‌نگ و به‌پێى راپۆرتى لیژنه‌كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه دیاریبكرێن كه په‌یوه‌ندییان به بابه‌تى سووتاندنى سنهوبهرهكانهوه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بانگهێشت بكرێن بۆ ئه‌نجوومه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پارێزگارى سلێمانى پابه‌ند بكرێت به جێبه‌جێكردنى سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ى كه ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌یده‌ین”.
دواتر به‌رزان محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ره‌خنه‌ى له‌و ئه‌ندامانه گرت كه بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد و وتى: “ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌یر بوو، چونكه ئه‌ندام هه‌یه دوو جار واژووى كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ئه‌نجوومه‌ن، كه‌چى كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى بێت گفتوگۆى بابه‌ته‌كه بكات، بایكۆت ده‌كات”.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌داخه‌وه به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه نوواندییان ئه‌مڕۆ نهماتوانى له‌سه‌ر بابه‌تى سووتاندنى سنه‌وبه‌ره‌كان بگه‌ینه هیچ ئه‌نجامێك”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
15 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
22 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
15 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
22 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش



