جۆکۆڤیچ: سوورم له سه‌ر دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه

نۆڤاک جۆکۆڤیچ
SNN Sport
نۆڤال جۆکۆڤیچ ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی سڕبی سووربوونی خۆی دووپات كرده‌وه له سه‌ر دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه ،ئه‌مه‌ش پاش سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی دووەمی پاڵه‌وانێتیی رۆلاند گارۆس پاش بردنهوهیەکی ئاسان بەرامبەر بە مایكڵ ئیمه‌ری سویدی.
جۆکۆڤیچ سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه‌یه كه له فلاشینگ میدۆز ئه‌نجامیدا كه بووه هۆی له ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بۆ چواره‌مین جار وتی:” بێگومان سووردهبم له سه‌ر ئهنجامنەدانی هه‌مان هه‌ڵه بۆ دووجاری لەسەریەک”.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ركابه‌رییه‌كان له سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وتی:” بێگومان كه هه‌مان رۆلاند گارۆس نیه كه راهاتبووین له سه‌ری ، به‌ڵام دڵخۆشین كه به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر یاری دەكه‌ین،هه‌میشه دڵخۆشده‌بم به هاتن بۆ پاریس و یاریكردن له سه‌ر یاریگای فیلیب شاترییه ، ئه‌و یاریگایه‌كی گرنگه ، كه‌شه‌كان جیاوازن له‌م ساڵه‌دا به بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌م له جه‌ماوه‌ر ، به‌ڵام به ئاماده‌ییه‌وه ده‌مێنمه‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه”.
لە یارییەکانی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەهۆی ئەوەی تۆپێکی لە ناوبژیوانی یاریەکەدا، سڕ کراو لە پاڵەوانێتیەکە کرایە دەرەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



