ئەنجوومەنی ئاسایش “ئەرمینیا و ئازربایجان ئاگادار دەکاتەوە کە دەستبەجێ شەر ڕاگرن”

SNN
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پەیامێکی ئاڕاستەی وڵاتانی ئازربایجان و ئەرمینیا کرد و رایگەیاند: “دەستبەجێ کۆتایی بهێنن بە پێکدادانەکانی قەرەباغ، گرژییەکان کەم بکەنەوە و بەبێ دواکەوتن بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان”.
هەروەها کۆبونەوەیەکی داخراوی لەبارەی پێکدادانەکانی نێوان ئازربایجان و ئەرمینیا ئەنجامداو لە بەیاننامەیەکیشدا نیگەرانی وڵاتانی ئەندام لەوبارەیەوە خراوەتەڕو، داوای لە هەردو وڵات کردووە دەستبەجێ کۆتایی بهێنن بە پێکدادانەکانی قەرەباغ، گرژییەکان کەم بکەنەوە و بەبێ دواکەوتن بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە “ئیدانەی کەوتنەوەی زیانی گیانی مەدەنی و بەکارهێنانی هێزی کرد لە پێکدادانەکاندا و داوای لە لایەنەکان کرد دەستبەجێ کۆتایی بە پێکدادانەکان بهێنن، گرژییەکان کەم بکەنەوە و بەبێ دواکەوتن بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



