ئەو پارەیەی حکومەت بۆ جووتسایدی کەلار خەرجیکردووە تەنها 50٪ی پرۆژەکە تەواو دەکات

وێنەی بەشێکی پرۆژەکە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر په‌ككه‌وتنى پرۆژه‌ى جووتسایدى كه‌لار بۆ سلێمانى، حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 20 ملیار دیناری ته‌رخانکرد بۆ ئه‌وه‌ى كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه ده‌ستپێبكاته‌وه، بەڵام پارەکە تەنها 50٪ی پرۆژەکە تەواو دەکات.
عه‌دنان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند؛ دواى سه‌ردانى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ پرۆژه‌ى جوتسایدى كه‌لار بۆ سلێمانى له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بڕیاردرا به ته‌رخانكردنى بڕى 20 ملیار دینار.
وتیشى: “له ئێستادا پڕۆژه‌كه له كه‌لار بۆ قوله‌به‌رز 100 له سه‌د ته‌واو كراوه، له‌وێشه‌وه بۆ ده‌ربه‌ندیخان 36 له سه‌دى ته‌واو بووه، به‌و بودجه‌یه‌ى كه ته‌رخانكراوه ڕه‌نگه 50 له سه‌دى به‌شى دووه‌مى پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت”.
عه‌دنان خه‌لیل باسیشى له‌وه‌كرد، بۆ ته‌واو كردنى 50 له سهدهكهى دیكه‌ى به‌شى دووه‌مى پڕۆژه‌كه ڕه‌نگه پێویستیان به 60 بۆ 70 ملیار دینارى دیكه هه‌بێت، چونكه پرد و بڕینى هه‌وراز و كارى زۆرى تێدا ماوه.
له ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌ى جووتسایدى كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان كاره‌كانى وه‌ستێندرا و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى زۆرى لێكهوتهوه، هاوكات له ده‌ربه‌ندیخان بۆ سلێمانى تاوه‌كو ئێستا هیچ كارێكى ئه‌وتۆى لێنه‌كراوه.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



