
وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
لە میانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی بیانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند “وڵاتەکەی رووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبێتەوە کە لە یاسا دەرچوون و رێزیش لە میوانەکانی خۆی دەگرێت”.
لەسەر داوای خۆیان، رۆژی چوارشەممە مستەفا کازمی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی 25 وڵات بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای وڵات و ئاسایشی نێردە و نوێنەرایەتییەکان لە بەغدا.
کازمی جەختیکردۆتەوە لە پیادەکردنی یاسا و گێڕانەوەی چەک بۆ ژێر دەستی دەوڵەت و وتی: “ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر بارەگای نێردە و نوێنەرایەتییە بیانییەکان، مەرامیانە پەیوەندییەکانی بەغدا بە دنیای دەرەوە بپچڕێنن”.
روونیشیکردەوە کە هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکان بە تەنیا ئەوان بە ئامانج ناگرێت، بەڵکو خەڵکی بێتاوانیش پێوە دەبن و هێزە ئەنییەکان سەرقاڵی ئەوەن سەرچاوەی ئەو هێرشانە بدۆزنەوە.
باڵیۆزانی بیانی لای خۆیانەوە داوای پاراستنی زیاتری گیانی کارمەندانی خۆیانیان کرد و جەختیانکردەوە پێویستە ئاستێک بۆ ئەو مەترسییانە دابنرێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



