
دراوی عێراقی
SNN
ئەحمەد سەفار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق تاوتوێی پێشنیاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دەکات بە رێژەی 30%.
هاوکات رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی عێراق ئەوەی بڵاویکردووەتەوە، حكومەتی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و لەپێناو دابینکردنی مووچەدا، بەنیازە مووچەی فەرمانبەران بەرێژەی سەدا 30 كەمبكاتەوە.
رۆژنامەكە لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئەوەی خستۆتەروو كە حكومەتی عیراق لە چەند مانگی رابردوودا و بە رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران پەنای بۆ وەرگرتنی قەرزی دارایی ناوخۆیی برد بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی پێ بدات بەڵام درێژەكێشانی پێویستبوونی بە وەرگرتنی قەرزی زیاتری دارایی بەتایبەت لەپاش كەمی داهاتەكانەوە لە مانگی ئەیلول، هانی حكومەتی بەغدای داوە پەنا بۆ تاوتوێكردنی پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بەرێژەی سەدا 30 لە مووچەی بنەرەتی بدات.
تاوتوێكردنی حكومەتی عیراقیش بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە كاتێكدایە بۆ ماوەی 10 رۆژ زیاترە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لە وادەی خۆی دواكەوتووە، حكومەتیش راشكاوانە ئەوەی خستۆتەروو كە پێویستی بە وەرگرتنی قەرزی زیاتر هەیە تابتوانێت مووچەی تەواوەتی فەرمانبەران دابینبکات.
More News
-
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
7 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
49 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
7 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
49 mins لهمهوپێش



