له كه‌ركوك كۆتایی به خولێكی باله‌ی ماموستایانی قوتابخانه‌كان هات

یەکێک لە تیپەکانی بەشدار لە خولەکە
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
له هۆڵی داخراوی یانه‌ی سۆلاڤ، كۆتایی به خولێكی تۆپی باله‌ی ماموستایانی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك هات كه یانه‌ی وه‌رزشی سۆلاڤ به به‌شداری ژماره‌یه‌ك تیپی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك ئەنجامیدابوو.
له یاری كۆتاییدا هه‌ردوو تیپی چالاكی وه‌رزشی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك و ماموستایانی قوتابخانه‌ی به‌ستاملی رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه و یارییه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی تیپی چالاكی وه‌رزشی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك به ئه‌نجامی 3- 1 گێم ته‌واو بوو .
سه‌باره‌ت به پاڵەوانێتیه‌كه گه‌یلان شێخ ستار به‌رزنجی وتی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر و پێش رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستی پێكردبوو کە به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی هۆڵی داخراوهكهمان بوو له لایه‌كی تریشه‌وه كۆكردنه‌وی یاریزانی باله‌ی دێرێنهكانی كه‌ركوك بوو كه سه‌رده‌مانێك رۆڵیان هه‌بوو له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی یارییه‌كه له كه‌ركوك “.
وتیشی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه شه‌ش تیپ به‌شدارییان تێدا كردبوو كه بریتی بوون له تیپی ( ماموستایانی شۆریجه ، ماموستایانی سه‌ڵباتوو ،ماموستایانی به‌ستاملی ، تیپی چالاكی وه‌رزشی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك ، تیپی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی خوێندنی كوردی ، ماموستایانی قوتابخانه‌ی جاغ 1، ماموستایانی قوتابخانه‌ی جاغ 2)”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



