
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
گروپێک لە توێژەران لە راپۆرتێکیاندا بڵاویانکردووەتەوە، تەنانەت ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان لە جیهاندا بەکاربهێنرێت، لە وەرزی بەهاری داهاتوودا ژیان ئاسایی نابێتەوە.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی لە راپۆرتێکدا پێشبینییەکانی ئەو توێژەرانەی خستووەتەڕوو کە رایانگەیاندووە، ناکرێت ڤاکسین وەک “موعجیزە” سەیربکرێت بۆ رزگاربوون لە هەموو ئەو قەیرانانەی کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەرۆکی جیهانی گرتووە.
راپۆرتەکە کە لەلایەن کۆمەڵەی رۆیاڵ-ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوەی تێدا باسکراوە، کە دەبێت، رێکارەکانی تەندروستی بەشێوەیەکی لەسەرخۆ هەڵبگیرێن، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت ڤاکسینی کۆرۆنا ساڵێکی بوێت تا بەشێوەیەکی فراوان ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان.
ئەو توێژەرانە وتووشیانە، ئاماژەکان دەریدەخەن لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان بەکاربهێنرێت.
لە ئێستادا زیاتر لە 200 جۆری ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهان گەشەیانپێدەدرێت، بەشێکیان چوونەتە قۆناغە پێشکەوتووەکانی تاقیکردنەوە کە ئەویش تاقیکردنەوەیانە لەسەر هەزاران خۆبەخش.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
11 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
11 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 hours لهمهوپێش



