لاوان و وه‌رزشی عێراق هه‌ڕه‌شه له یانه هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌كان ده‌كات

وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی راستكردنه‌وه‌ی یانه‌كان بۆ دۆخی یاساییان و ته‌واوكردنی رێسا و مه‌رجه‌كانی پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كانیان.
ئه‌حمه‌د عوده به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزشی عێراق له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” وه‌زاره‌ت بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی راستكردنه‌وی یانه‌كان بۆ دۆخی یاساییان و ته‌واوكردنی رێسا و مه‌رجه‌كانی پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندن بۆ رۆژی 31 مانگی تشرینی یه‌كه‌م”.
روونیكرده‌وه كه:” هۆكاری درێژكردنه‌وه‌كه پێدانی ده‌رفه‌ته به یانه وه‌رزشییه‌كان كه هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجام نه‌داوه و ماوه‌ی چوار ساڵیشی تێپه‌ڕاندووه ه بە پێی مادده‌ی 10 به‌ندی دووه‌م له یاسای یانه وه‌رزشییه‌كان و بریاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران 406 ی ساڵی 2018 “.
هه‌روه‌ها عوده وتی:” پێویسته له سه‌ر یانه وه‌رزشییه‌كان هه‌ڵبژاردنی ده‌سته كارگێڕییه‌كانیان به پێی یاسای 18ساڵی 1986 و هه‌مواركراوه‌كه‌ی 37ی ساڵی 1988 و به پێچه‌وانه‌وه ، وه‌زارت مامه‌ڵی له‌گه‌ڵ یانه هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌كان ڕاده‌گرێت “.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزشی روونیكرده‌وه كه:” پێویسته له سه‌ر یانه‌كان كه مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی سه‌ره‌تاییان پێبه‌خشراوه ، مۆڵه‌تی دامه‌زراندن ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا مۆڵه‌تی كۆتایی به‌ده‌ستبهێنێت و دۆخی یاساییان راست بكه‌نه‌وه ، وێڕای ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌و یانانه‌ی مۆڵه‌تی کاتییان لە رووی یاساییه‌وه ته‌واو بوو سه‌ردانی باره‌گای وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێكانیان ته‌واو بكه‌ن “.
هه‌روه‌ها وتی:” وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش پاڵپشتی یانه‌كانە و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به یاسای یانه وه‌رزشییه‌كان و جێبه‌جێكردنی مادده و بڕگه‌كانی و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندن بۆ یانه‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه پشت ده‌به‌ستێت له سه‌ر ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كه به‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ شه‌رعیه‌تی ده‌سته‌ی گشتی “.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



