ئیندیپێندەنت: کازمی ئەمریکای قایلکردووە کە باڵیۆزخانەکەی نەکشێنێتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
SNN
رۆژنامەی ئیندیپێندەنتی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە: وادیارە مستەفا کازمی ئەمریکای قایلکردووە بەوەی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا نەکشێنێتەوە، بەوەی سزایەکی بۆ هێرشی مووشەکییەکانی وڵاتەکە دیاریکردووە.
رۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئەوەی خستووەتەڕوو: لەمەولا هێرشی موشەكی لەهەركوێی عێراق ئەنجام بدرێت، دەستبەجێ حكومەت سزای فەرماندە ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیە دەدات، وەك ئەوەی لە ڕەزوانیە و نزیك هەولێر ڕوویدا.
لەلایەكیترەوە فەرماندە ئەمنییەكان پێشنیاری ئەوەیان كردووە پەرژین و كامێرای چاودێری دابنرێت بۆ هێرشبەران لە زەوییە چۆڵەكانی دەوروبەری بەغدا كە موشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی لێوە ئاراستە دەكرێت
لەبارەی کشانەوەی باڵیۆزخانەکەوە، رۆژنامە بەریتانییەکە نوسیویەتی: کازمی توانیویەتی متمانە بە ئەمەریكییەكان بكات باڵیۆزخانەكەیان نەكشێننەوە بەهۆی هێرشە موشەكییەكانەوە، بەڵام وادیارە ئەمە پڕ مەترسی دەبێتە، ئەگەر حكومەت نەتوانێت كۆتایی بەهێرشەكان بهێنێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



