وەزارەتی پێشمەرگە: بۆ پرسی مووشەکەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین

هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر
SNNـ هەولێر
بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی پێشمەرگە دوای ئەوەی ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی عێراق و حەشدی شەعبی دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و بۆ ئەم پرسەش هاتوونەتە شاری هەولێر .
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند “ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی ژمارەیەک مووشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا، فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لەسەر هێڵ بووە، دواتر شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق و دەستەی حەشدی شەعبی هاتوونەتە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەتەوە، بەراشکاوانە وتوویانە ئەوان وەکو سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دوور و نزیک پەیوەندییان بەو مووشەکانەوە نییە.
سەرچاوەکە وتیشی: “بەهۆی نزیکبوونەوەی رێککەوتن لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لەسەر ئیدارەدانی ناوچە کیشە لەسەرەکان، وەزارەتی پێشمەرگە هیچ هڵوێستێکی توندی بەرامبەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نەبووە.
هەفتەی رابردوو شەش مووشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر تەقێنران و بەهۆی هەبوونی سیستەمی دژە مووشەکیی لەنێو فڕۆکەخانەی هەولێر مووشەکەکان لەنزیک گوندی گردەچاڵ کەوتنەوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبوو.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
8 hours لهمهوپێش



