وەزارەتی تەندروستی: 2500 کارمەند و پزیشکمان تووشی کۆرۆنا بوون

کۆرۆنا لە عێراق
SNNـ بڕیار محەمەد
وەزارتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو ئەمڕۆ 2500 کارمەند و پزیشکی تەندروستی تووشی کۆنا بوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لەو ژمارەیەش نزیكەی 45 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تاوەكو ئێستا گیانیانلەدەستداوە.
دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند “لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 2500 کارمەند و پزیشکی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆنا بوون لەو ژمارەیەش نزیكەی 45 پزیشك و كارمەندی تەندروستی گیانیانلەدەستداوە.
وتیشی: “وەزارەتی تەندروستی هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و کارمەندانی تەندروستی بۆ ئەوەی لەو ڤایرۆسە پارێزراو بن”.
بەپێی دوایین ئامار تا ئەمڕۆ 52756 کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون و 33312 کەس چاکبوونەتەوە و 1906 کەسی دیکەش بە پەتاکە گیانیانلەدەستداوە.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش



