یانه‌ی قووه جه‌وییه كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات

قووە جەوییەو نەورۆز
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یه‌كێك له یانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراقه و ده‌یه‌وێت له شاری سلێمانییه‌وه خۆی بۆ كێبڕكێكانی وه‌رزی نوێی خولی عێراق ئاماده بكات، ئەمەش بۆ زیاتر تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانی، هەروەها له یارییه‌كی دۆستانه‌دا رووبه‌ڕووی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی قووه جه‌وییه‌ی شاری به‌غدا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان و یاری دۆستانه بڕیاره رۆژی شەممه‌ی داهاتوو بگاته شاری سلێمانی و له یارییه‌كی دۆستانه‌شدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه كه ئه‌م یانه‌یه‌ش ئاماده‌كاری بۆ خولی پله‌یه‌ك و جامی عێراق ده‌كات.
كامه‌ران عه‌لی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو یانه‌ی قووه جه‌وییه‌ی شاری به‌غدا بگاته شاری سلێمانی بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان و یارییه‌كی دۆستانه لە شاری سلێمانی لە رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بەرامبەر بە یانه‌كه‌مان ئەنجام دەدات”.
وتیشی:” ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه دۆستانه بۆ ئێمه زۆر گرنگه له‌م كاته‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه دره‌نگ ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌ست پێكردووه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ مه‌شق و راهێنانهكانماندا یاری دۆستانه‌ش ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه ئه‌نجامدانی یاری دۆستانه به‌رامبه‌ر قووه جه‌وییه بۆ یاریزانه‌كانمان زۆر گرنگه”.
ئاماده‌كاری یانه‌ی قووه جه‌وییه بۆ ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراقە، یانه‌ی نه‌ورۆزیش بۆ خولی پله‌یه‌ك و جامی یانه‌كانی عێراقه.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
10 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
10 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش



