
شێف نوسرەت
SNN
زنجیرە چێشتخانەکانی شێف نوسرەت لە کێشەیەکی دارایی قورسدایە و خاوەنە ئەسڵییەکەی نایەوێت 2.7 ملیار دۆلار قەرز بداتەوە.
زنجیرە چێشتخانەکانی شێف نوسرەت گوکچە کە بە (خوێ رشێنەکە) ناوزەد کراوە، تووشی بارقورسییەکی دارایی گەورە بۆتەوە، لەبەرئەوەی ئەو بانکەی قەرزی داوە بۆ پەرەپێدانی چێشتخانەکە، داوای پارەکەی دەکاتەوە کە بڕەکەی 2.7 ملیار دۆلارە و خاوەنەکەشی نایەوێت بیداتەوە.
گروپی کۆمپانیاکانی (دۆکوس هۆڵدینک) کە سپۆنسەری زنجیرە چێشتخانەکانی نوسرەتن، بەهۆی کۆرۆناوە تووشی بێکاریی و بێ پارەیی هاتوون.
سایتی بلومبێرگ لە زاری سپۆنسەرەکانەوە دەڵێت: “ئەوان وتوویانە ناتوانن پارەی قەرزی سەر چێشتخانەکە بدەنەوە، کە بیانووەکەیان ئەوەیە بەهۆی کۆرۆناوە زیانیان کردووە”.
گروپەکە کە فەرید شەهینک سەرۆکێتی و بارەگاکەی لە ئیستانبوڵە، ئەمساڵ 17٪ رێژەی قەرزەکانیان بەرز بۆتەوە و بۆ 5.2 ملیار دۆلار زیادیکردووە.
گروپی کۆمپانیاکانی دوکوس هۆڵدینگ ساڵی پاریش چەندین پرۆژەی وەبەرهێنانی خۆی لە ئیسپانیا و ئەمریکا فرۆشت تا قەرزەکانی بداتەوە.
زنجیرە چێشتخانەکانی شێف نوسرەت گوکچە بەوە بەناوبانگە کە ناودارانی جیهان بۆ خواردنی ستیکەکانی لە هەموو جیهانەوە سەردانی لقەکانی دەکەن لە تورکیا و ئیمارات و ئەوروپا تا خوێ رژاندنەکەی نوسرەت ببینن کە بۆتە نەریتێکی جیاواز بۆ ناوبراو.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



