
موقتەدا سەدر
SNN
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند: داوا لە عەشیرەتەکانی وڵات دەکەين رێگری لەو هەوڵانە بکەن کە دەیانەوێت بە پاساوی شۆڕش مەترسی لەسەر پیرۆزییەکان، ئاسایش و دەستکەوتەکان دروستبکەن، چونکە عێراق ئێستا “لەقۆناغێکی مەترسیدار دایە”.
سەدر پەیامێکی ئاراستەی کەسایەتی و عەشیرەتەکانی عێراق کرد و رایگەیاند: “عەشیرەتەکانی عێراق کە دەیانەوێت شکۆ و ئاسایش و پیرۆزییەکانی وڵات بپارێزن، “متمانەیەکی زۆرمان هەیە کە دەتوانن پارێزگاری لە پارێزگا و ناوچەکانیان بکەن لە هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بە پاساوی شۆڕش دەست بۆ پیرۆزییەکان بەرن، بە دانایيەکی زۆرەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەتوانرێت پارێزگاری لە دۆخی ئاسایش بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “عێراق لە دۆخێکی مەترسیداردایە، هیوامان وایە رێنمایی هەموو ئەو کەسانە بکەن کە دەیانەوێت بەشداری بکەن لە هەڵمەتی خراپکردن، سووتاندن و دەستبردن بۆ پیرۆزییەکان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
17 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
18 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
17 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
18 hours لهمهوپێش



