ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى: هه‌موو پردهكانمان له‌گه‌ڵ پارتى نه‌پچڕاندووه

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: شاخه‌وان عه‌باس
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: كشانەوەمان لە حكومەتی خۆجێی دهۆك و هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنهكهمان لەگەڵ پارتی بەمانای ئەوە نایەت هەموو پردەكانمان لەگەڵیان رووخاندبێت، ده‌شڵێت :”پارتی ستەمی لێكردین”.
ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی راگەیاند: “كشانەوەمان لە حكومەتی خۆجێی دهۆك و هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكهمان لەگەڵ پارتی نەبووەتە هۆكاری ئەوەی هەموو پردەكان لەگەڵ پارتی بڕوخێنین، بەڵام ئەوەی پارتی بەرامبەر بە ئێمە ئەنجامیدا زوڵم و ستەم و ناحهقییهكى گەورە بوو، چونكه پارتی زیاد لە ئاستی خۆی قەڵس بوو بە بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت لە پەرلەمان”.
وتیشى: “لەكاتێكدا بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و بانگهێشتكردنی بۆ پەرلەمان بابەتێكی یاسایی و پەیڕەوییە و ئەركی پەرلەمانی كوردستانە چاودێری دەستەڵاتی جێبەجێكردن بكات، لەكاتێكدا ئەو حكومەتە خۆجێیەی لە دهۆك پێكهێندرابوو هیچ پەیوەندییەكی نەبوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، بەڵام ئێمە وەك یەكگرتوو دەستبەرداری پرەنسیپەكانمان نابین”.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان زانیارى نوێ ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ى پرسى كشانه‌وه‌یان و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كاتێك لەلایەن پارتییەوە دوو بژاردەمان خرایە بەردەم، لە كشانەوەی واژووكانمان بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت یان كشانەوەمان لە حكومەتی خۆجێی دهۆك، بژاردەی دوومان هەڵبژارد چونكە پێمان وایە ئەم حكومەت قابیلی لێپرسینەوەیە و نابێت لێی بێدەنگ بین لەبەرامبەر وەرگرتنی چەند پلە و پۆستێكی كەمدا”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



