گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (8/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- یاری دۆستانەو جامی جیهانی.
- ئیسپانیا بەرامبەر بە پۆرتوگال یەکسان دەبێت و شایەنی ئەو یەکسانبوونەش بوو.
- ئیسپانیا باش یاری کرد،بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات و ئاداما تراورێ بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئیسپانیا دەرکەوت.
- هەردوو وڵات کێبڕکێی بە دەستهێنانی مۆندیالی 2030 دەکەن.
- رافایل ڤاران گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی خۆی لە سەرەتای ئەم وەرزەوە.
- واژووی تەواو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ بەردەستە.
- خافی گارسیا دەیەوێت یانەی ڤالنسیا جێبهێڵێت و یانەکەشی لەم کاتەی ئێستا رێگەی پێنادات.

ئاس:
- ئیسپانیا هێزی هەیە.
- ئیسپانیا 0-0 پۆرتوگال، یاریەکە یەکسانبوون بە بێ گۆڵ کۆتایی هات کە یارییەکی سەرنجڕاکێش بوو بە درێژایی 90 خولەک.
- یەکەم بەشداری ئاداما تراوری بوو، ئەو توانی یەکەم یاری بە درێسی ئیسپانیاوە بکات و ئاستێکی گەورەی پێشکەشکرد.
- رۆناڵدۆ و ریناتۆ سانچێز تۆپیان لە تیرەی گۆڵ دا.
- بنزیمە:” زیدان وایلێکردووم تۆپی پێی نموونەیی ئەنجام بدەم”.
- فەرەنسیەکە دەرگا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەکاتەوە.
- ئایا متمانە لە بارتۆمیۆ وەردەگیرێتەوە؟ 18 هەزار واژوو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ کۆکراوەتەوە .

سپۆرت:
- 18090 دەنگ بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ کۆکراوەتەوە و دەبێت وازهێنان قبووڵ بکات.
- ئیسپانیا 0-0 پۆرتوگال.
- ئیسپانیا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات بە بێ ئانسۆ فاتی.
- میسی گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین، دوای ساڵێک دوورکەوتنەوە لە هەڵبژاردەکە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- 18090 واژوو.
- واژووی پێویست بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ کۆکراوەتەوە.
- ئیسپانیاو پۆرتوگال لە یارییەکی دۆستانەدا بە بێ گۆڵ یەکسان دەبن.
- یانەی یۆڤانتۆس لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ عوسمان دیمبلی دەکات.
- لە قۆناغی پێش کۆتایی رۆناڵد گارۆس یاریزانی ئیسپانی کارینۆ بەرامبەر جۆکۆڤیچ یاری دەکات.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



