یەكەم پێشانگای كشتوكاڵی و بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

پێشانگای کشتوکاڵی- فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان و پەرلەمانتاران و هاووڵاتییان و چین و توێژە جیاوازەكان، بەسەر پەرشتی یەكێك لە جوتیارە نموونەییەكانی پارێزگای هەڵەبجە یەكەم پێشانگای كشتوكاڵی بۆ نمایشكردنی بەرووبوومە خۆماڵییەكان بەڕێوەچوو بڕیاریشە سبەی پێشانگاكە بەردەوامی هەبێت.
ئازاد محەمەد، یەكێك لە جوتیارە نموونەییەكانی هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵەكە بە SNNی ڕاگەیاند: جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ تەنها بەرووبوومە خۆراكی و كشتوكاڵییەكانی خۆمم نمایش نەكرد بەڵكوو پێم باش بوو كە ژمارەیەك لە جوتیارانیش بێنە پێشانگاكە و بەرهەمەكانیان نمایش بكەن ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پێشانگاكەدا بە سەدان تۆن بەرووبوومی هەمە جۆرەی كشتوكاڵی و خۆراكی جوتیارانی خۆماڵی سنورەكە نمایشكراون سبەی هەینیش پێشانگاكەمان بەردەوامی دەبێت.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



