
لویس ئینریکی
SNN Sport
لویس ئینریکی راهێنه‌ری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ستایشی یاریزان ( كریسیانۆ رۆناڵدۆ )ی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كرد، ئەمەش پاش ئه‌وه‌ی یارییه‌كی به‌هێزی له به‌رامبه‌ر ئیسپانیا شەوی رابردوو ئەنجامداو توانی تۆپ لە تیرەی گۆڵ بدات.
یارییه دۆستانه‌كه‌ی ئیسپانیا له به‌رامبه‌ر به‌رازیلی ئه‌وروپا شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی 7-10-2020 به یه‌كسان بوون و بێ گۆڵ ته‌واو بوو .
ئینریکی قسه‌ی دەربارەی مووشهكەکەی مادێرا کردوو لیۆنێل میسی یاریزانه‌كه‌ی پێشووی سەردەمی بهرشەلۆنەشی له بیر نه‌كرد.
ئینریکی پاش یارییه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی (RTP)ی پۆرتوگالی وتی:” وابزانم دیارترین شت ده‌رباره‌ی رۆناڵدۆ ، ئه‌وه‌یه كه سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی ساڵەكان، به‌ڵام به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی باشترین ئاسته‌كان ، هه‌مان كاریش له سه‌ر میسی جێبه‌جێده‌كرێت”.
راهێنه‌ری پێشووی به‌رشەلۆنه دووپاتی كرده‌وه:” ژماره‌كان ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كهدهیڵێم و دهیسەلمێنن كه كات تا ئێستا كاریگه‌ری نه‌بووه لە سه‌ر میسی و رۆناڵدۆ”.
سه‌بارەت به یارییه‌كه‌ش راهێنه‌ری ئیسپانیا وتی:” ده‌رفه‌تمان بۆ ره‌خسا بۆ بردنه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ پۆرتوگال ، وابزانم یارییه‌كی ئاست به‌رز و وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری پێشكه‌شكرد ، ئه‌نجامێكی دادپەروهرانهیه چه‌ندین خاڵی پۆزه‌تیڤمان به‌ده‌ستهێنا له دژی ركابه‌رێك كه پاڵه‌وانی ئەوروپایه “.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



