وێنه:یه‌كێتیی مه‌له‌وانی سلێمانی به‌كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كرده‌وه

دیمەنێک لە خولەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
لقی سلێمانی یه‌كێتیی مه‌له‌وانی سلێمانی هه‌ستا به ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م چالاكی خۆی به كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنان بۆ نزیكه‌ی 50 راهێنه‌ری كوڕان و كچان به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی.
به به‌شداری نزكه‌ی 50 راهێنه‌ری كوڕان و كچان لقی سلێمانی یه‌كێتیی مه‌له‌وانی عێراق هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی خولێكی سه‌ره‌تایی و راستكردنه‌وه‌ی ته‌كنیكی مه‌له و چۆنیه‌تی دروستكردنی تیپی مه‌له‌وانی به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی عێراق وه‌سفی مهتروت بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی جۆری (B).
فه‌لاح محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیی مه‌له‌وانی عێراق وتی:” دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه و راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به باشمانزانی ئه‌م خوله بۆ راهێنه‌رانی یاریه‌كه بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییهكانە له ژێر رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، بۆیه ئه‌م خوله‌ی ئێمه باوه‌ڕ پێكراوه و وانه‌كانیش له‌لایه‌ن راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی عێراق وه‌سفی مهتروت به‌شێوازی تیۆری و پراکتیكی ده‌وترێته‌وه”.
راشیگه‌یاند:” له‌م خوله‌دا نزیكه‌ی 50 فێرخواز به‌شداربوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵی ئێمەیە زۆرێك له به‌شداربووه‌كان كچان بوون، بۆیه بڕوانامه‌كان زۆر گرنگن بۆ راهێنه‌ران، چونكه باوه‌ڕ پێكراوه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی مه‌له‌وانی عێراقه‌وه كه وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی وه‌سفی مهتروت كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان باوه‌ڕپێكراوه بڕوانامه‌كان به‌سه‌ر راهێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش ده‌كات”.
فه‌لاح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، له‌به‌رئه‌وه یه‌كه‌م چالاكیمان به‌م خوله ده‌ستپێكرد به‌نیازین كۆتایی ئه‌م مانگه دووه‌م چالاكی خۆمان به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتییه‌ك بۆ یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری ئه‌نجام بده‌ین”.
شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق كه دوای ده‌ستكردنه‌وه به چالاكییه وه‌رزشییه‌كان زۆرترین چالاكی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان له خۆگرتووه ئه‌وه‌ش بووەته جێگه‌ی دڵخۆشی یاریزانان و راهێنه‌ران.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



