داعش رێگرى لە جوتیاران ده‌كات بڕۆنه سه‌ر گێڵگهو باخه‌كانیان

چەکدارانی داعش
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش له هه‌ندێك ناوچه كه جموجۆڵیان زۆره رێگه به هاتووچۆى جووتیاران ناده‌ن برۆنه نێو كێلگه‌و باخ و مه‌زراكانیان له كاتێكدا ئێستا وه‌رزى پێگه‌یشتنى هه‌ناره.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس له نزیك جه‌له‌ولا به SNNى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هاووڵاتیانى ناوچه‌ى شێخ باوه و ئیسلاح و ده‌وروبه‌ریه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش رێگه ناده‌ن به‌وه‌ى جوتیارانى سنوورى گونده‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه كه ده‌یان گوندن هاتووچۆى باخ و مه‌زارو كێڵگه‌كانیان بكه‌ن به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه نزیك چه‌مى سیروانه‌وه.
وتیشى ” ئه‌مڕۆ له نزیك چه‌مى سیروان له ناوچه‌ى ئیسلاح بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك و ته‌نانه‌ت هێزه ئه‌منییه عێراقیه‌كانیش نه‌چوون بۆ ئه‌و شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بكه‌ن ئه‌مه‌ش له ترسى هه‌بوونى چه‌كدارانى داعش كه ئێستا ئه‌و ناوچه‌یان كۆنترۆڵ كردووه”.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له كاتێكدا ئێستا وه‌زرى پێگه‌یشتنى هه‌ناره و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به كشتوكاڵ كردن و به‌رهه‌مهێنانى میوه و سه‌وزه به ناوبانگه ناتوانن سه‌ردانى باخه‌كانیان بكه‌ن كه نزیكه‌ى 150 باخى گه‌وره ده‌بن.
رونیشیكرده‌وه، “وه‌كو هێزه كوردستانییه‌كان ناتوانن هاوكارى خه‌ڵكى ئه‌و سنووره بكه‌ن، چونكه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراقدایه و كاتى خۆى كه به ده‌ست هێزى پێشمه‌رگه‌وه بووه ناوچه‌كه زۆر ئارام بێ كێشه بوو”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



