
لیۆنێل سکالۆنی
SNN Sport
ئەمشەو لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی بۆلیڤیاو ئەرجەنتین رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری کردوو لەسەر یاریەکە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سکالۆنی لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” یارییەکی قورسە، لەگەڵ هەڵبژاردەیەک یاری دەکەین تیپێکی زەحمەتن لە یاریگای خۆیان،بەڵام پلانمان دەبێت و هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی باش جێبەجێیبکەین،هەوڵ دەدەین تۆپ وەرگرین، لە هێڵی ناوەندیش یاریزانی زۆر باشمان هەیە”.
دواتر وتی:” هەستمان بە ئەوە کرد دەبووایە یاری ئیکوادۆر براوە بین، توانیشمان ئەوە بکەین، ئێستا دەبێت زۆر ئارام بین،ئەوەی گرنگ بوو ئێمە بە بردنەوە دەستمان پێکرد، دڵخۆشم بە ئەوە”.
لە کۆتایدا وتی:” ئەوان لە یاریگای خۆیان وابزانم هێرش دەکەین،بەڵام وەک هەمووکات یاری لە لابازی بۆلیڤیا قورسە،بەڵام ئێمە شێوازێکی رونمان هەیە بۆ یاریکردن، ئەرمانی گۆڵپارێزیش بە سەرەکی یاری دەکات و ئێمە دڵخۆشین لەگەڵیدا، میسیش وەکو یاریزانەکانی تر قسەم لەگەڵ کردووە”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



