زانیاری لەسەر ئەو پردە نوێیەی لە دەربەندی ڕانیە دروست دەکرێت

دەربەندی رانییە فۆتۆ / محەمەد مستەفا
SNN- محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردی بناغەی دروستکردنی پردێکی نوێ بە تێچووی زیاتر لە 10 ملیار دینار لە دەربەندی ڕانیە دادەنێت.
عومەر حاجی وتەبێژی ئیدارەی راپەڕین بە SNNی راگەیاند: بڕیارە کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی بە یاوەری کۆمەڵێک وەزیر و وەفدی حکومی بگاتە ئیدارەی راپەڕین و لەدەربەندی ڕانیە بەردی بناغەی پردێکی نوێ دابنێت.
وتیشی ” تێچووی پڕۆژەکە بڕی 10 ملیار و 300 ملیۆن دینارە، ئەم پڕۆژەیە سودێکی گەورە بە ئیدارەی راپەڕین و سنووری قەزای دووکان دەگەیەنێت “.
باسی لەوەشکرد: پردی ئێستای دەربەندی ڕانیە پردێکی تۆکمە و سەلامەت نییە بە تایبەت بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، کە ئەمەش ببووە ئاستەنگێکی زۆر لەبەردەم دانیشتوانی ئیدارەی ڕاپەڕین و گوندەکانی سنووری قەزای دووکانیش.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
11 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
11 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش



