
میسی و کۆرییا لە کاتی یاریەکە
SNN Sport
لە دووەم دەرکەوتنیدا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی دووەم بردنەوە بە دەست بهێنێت و 2-1 شکست بە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بهێنێت و خاڵەکانی بۆ 6 خاڵ بەرزبکاتەوە.
یاریەکە لە لاپاز لە بۆلیڤیا ئەنجامدرا، لە سەرەتای یاریەکەو لە خولەکی 24 مارسێلۆ مۆرینۆ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ بۆلیڤیا بکات.
دواتر لەم گێمە تانگۆ سەرکەوتوو بوو لە یەکسانکردەوەی ئەنجامەکە، توانی لە خولەکی 45 لە رێگەی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان، لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوە و گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم ئەرجەنتین چەند هێرشێکی ئەنجامدا، بە یارمەتی ڤار، خواکین کۆرییا توانی لە خولەکی 79 گۆڵی دووەم و بردنەوە بۆ هەڵبژاردەکەی بکات و دووەم بردنەوەیان بە دەستهێناو هەڵبژاردەی بۆلیڤیاش تووشی دووەم شکست بوو.
ئەرجەنتین بە کاتی بە 6 خاڵ پێشەنگەو بۆلیڤیا هیچ خاڵێکی نیە.
BOL 🇧🇴 1 – 2 🇦🇷 ARG | FINAL | Con goles de Lautaro y Correa la Selección @Argentina derrotó a Bolivia y se trajo tres puntos de oro de La Paz.
Mirá las Eliminatorias #Qatar2022 EN VIVO en https://t.co/JIh8DXpAEb#SomosArgentina pic.twitter.com/1PlX9u07eV
— Televisión Pública (@TV_Publica) October 13, 2020
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



