
نەیمار داسێلڤا
SNN Sport
لە دووەم دەرکەوتنیدا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی بەرازیل توانی دووەم بردنەوە بە دەست بهێنێت و 4-2 شکست بە هەڵبژاردەی پیرۆ بهێنێت.
یاریەکە لە یاریگای پیرۆ ئەنجامدرا، لە خولەکی 6 کارێلۆ پیرۆی بە گۆڵێک پێشخست، دواتر نەیمار لە خولەکی 28 ئەنجامەکەی بە لێدانی سزا بۆ پیرۆ یەکسانکردەوەو گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم، جارێکی تر پیرۆ لە خولەکی 59بە گۆڵی یاریزان، تاپیا پێشکەوت، بەڵام ریچارلسۆن توانی لە خولەکی 64 ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.
دواتر جارێکی تر نەیمار توانی لە خولەکی 83 بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەم بکات و دوای ئەم گۆڵە هەریەکە لە کاسیدۆ و زامبرانۆ لە پیرۆ بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.
لە خولەکی 90 و کۆتایی یاریەکە نەیمار توانی گۆڵی چوارەم و دڵنیایی بکات و یاریەکە 4-2ببەنەوە.
خاڵەکانی بەرازیل بووە 6 خاڵ و پێشەنگی پاڵاوتنەکانی بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئەرجەنتین داگیر کردووە.
ئەنجامی یارییەکانی تر:
ئیکوادۆر 4-2 ئۆرۆگوای
ڤەنزوێلا 0-1 پاراگوای
چیللی 2-2 کۆڵۆمبیا
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



