
راپەڕین
SNN- محەمەد مستەفا
دوای چاوەڕوانییەکی زۆری هاووڵاتییانی راپەڕین، 4 پڕۆژەی گرنک لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێن و سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕینیش بۆ SNN دەڵێت: لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەکان دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە “
هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە SNNی راگەیاند: دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و چەندین جار داواکاری بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە ، دواجار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا چەند پڕۆژەیەک لە ئیدارەی راپەڕین جێبەجێ بکرێن کە تێچووی ئەو پڕۆژانە نزیکەی 9 ملیار دینارە.
وتیشی “پڕۆژەکان بریتین لە پڕۆژەی جوتسایدی ناوبازاڕی رانیە کە 8 ساڵە تەواو نەکراوە لەگەڵ پڕۆژەی شەقامی 60 مەتری لە قەڵادزێ و هاوکات دروستکردنی سەنتەری شێرپەنجەی مەمک و نۆژەنکردنەوەی خوێندنگاکانی ڕاپەڕین”.
باسی لەوەشکرد: لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەکان دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە کارکردن تێیاندا دەست پێ دەکات.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



