له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان نووسینگه‌ى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌كرێته‌وه

هێزى پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشدا | فۆتۆ: Getty Images / ABCNEWS
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له تازه‌ترین رێككه‌وتندا هه‌رێمى كورستان و عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان نووسینگه‌ى هاوبه‌شى هه‌مانگى له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بكرێنه‌وه و له‌كاتى پێویستدا هێزه‌كان پێكه‌وه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ده‌كه‌ن و كارى سه‌ربازى هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جه‌لیل فایه‌ق، فه‌رمانده له لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به SNNى راگه‌یاند: “له دواین كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون نووسینگه‌ى هاوبه‌شى هه‌مانگى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكرێنه‌وه”.
وتیشى: “ئه‌م نووسینگه‌یه له ساڵانى رابردوودا به تایبه‌تى پێش ساڵانى 2010 له‌و ناوچانه هه‌بووه و بڕیاریشه به‌منزیكانه دابنرێنه‌وه و له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى خانه‌قین له دیاله نووسینگه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه”.
فه‌رمانده‌ى لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئه‌و نووسینگه‌یه له كاتى هه‌ر گرفتێكدا به هاوبه‌شى كۆده‌بنه‌وه، بڕیارده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن و هه‌ڵمه‌تى هاوبه‌ش دژ به گروپه تیرۆریستییه‌كان یان هه‌ر كارێكى دیكه كه پێویستى به هێزى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى پێشمه‌رگه و سوپا هه‌بێت”.
جه‌لیل فایه‌ق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ” به‌پێى زانیارییه‌كان پێشمه‌رگه پێشڕه‌وى ناكات له‌و سنووره‌ى كه ئێستا تێیدایه، ته‌نیا له‌كاتى پێویست له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌و نووسینگه‌یه كارى سه‌ربازى هاوبه‌شى ئه‌نجامده‌درێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



