حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ بڕیار له‌باره‌ى دۆخى كۆرۆناوه ده‌دات

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم و سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت: “تاوتوێى دۆخى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت”.
بڕیار محه‌مه‌د، په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند:” بڕیارە كاتژمێر 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆبێتەوە، كۆبوونه‌وه‌كه لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه بڕیاروایه تاوتوێ بكرێن ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “سامان به‌رزنجى، وەزیری تەندروستی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە رەوشی ئێستای کۆرۆنا و دوایین گۆڕانکارییەکان و رێکار و ستراتیجیەتی نوێ بە گشتی، بۆ قوتابخانەکان و زانکۆكان بەتایبەت پێشکەش دەکات”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستى له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه رێژه‌ى مردن و تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ته‌نیا له 24 كاتژمێرى رابردوودا 900 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركران، 22 تووشبووى ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



