
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی سێشەممە، لە گەڕی چوارەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردوو لەسەر دۆخی یانەکەی و دوورخستنەوەی میسی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:”ئێمە پێمان باشبوو ومیسی سەفەر نەکات لەگەڵ دی یۆنگ، چونکە بارودۆخمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئاسوودە ترەو بە باشم زانی پشوویان پێبدەم،میسی هەموو کات کاریگەری زۆری لەسەر یانەکە هەبووە، ئەو هێشتا دەتوانێت زیاتر بە یانەکە بدات،من قەناعەتم بە ئەوە هەیە،ئەم دوو یاریزانە لەسەرەتای وەرزەوە هەموو خولەکەکان یارییان کردووە،لەگەڵ تیمەکانیان سەفەری دووریان کردووە، بە تایبەت میسی،هەروەها درەنگ یاری دەکەین و بەیانی دواتر دەگەڕێینەوە،هەموو ئەمانە هیلاکی و بریندارییە، بۆیە بە باشمزانی پشوویان پێبدەم”.
دواتر وتی:” ئۆمتیتی ماوەیەکی زۆرە راهێنان دەکات، ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئەو ئامادە بێت بۆ یاریکردن دوای دوو هەفتەی تر، ئەراخۆ بە جیا رۆژانە راهێنان دەکات، نامەوێت مەترسی لەسەر درووست بکەم”.
لەسەر دۆخی یانەکەی وتی:” بە دڵنیاییەوە رازی نیم بۆ لە دەستدانی خاڵەکانمان، بەڵام دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکان،دڵخۆش نیم بە ئەو خاڵانەی کە بەدەستمان هێناوە، دەمانەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە پێشەنگی خولەکە بین،ئەوەش دەزانین کە ئامادەنەبوونی پیکێ بۆ دوو هەفتە نیە، ئێمە لە گواستنەوەکانی زستانە سەیری بازاڕ دەکەین، ئێستا دەرفەت بە یاریزانەکانی تر دەدەین و مینگوێزا سبەی سەرەکی دەبێت،هێشتا کاتی ئەوەش نیە قسە دەربارەی ریکی پویگ و ئەلینا بکەین، چونکە هێشتا مانگی کانوونی دووەم نەهاتووە”.
لەسەر پیکێ وتی:” ئێمە باس لە یاریزانێکی بە ئەزموون دەکەین کە چەند ساڵێک کەسایەتییەکی گەورەی لەم یانەیە هەیە، یانەکە و یاریزانەکان خەمبارن بۆ پێکانی ئەم یاریزانە،بەڵام دەبێت واقیع قبووڵ بکەین”.
لە کۆتایدا وتی:” دەبێت یۆفا و فیفا رەچاوی گەشت و ژمارەی یارییەکان بکەن”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



