ورده‌كارى رووداوى هه‌ڵكوتانه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر

زیانگه‌یاندن به نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لە شاری هەولێر هێرشكرایه سەر كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی ڕزگاری، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێریش ده‌ڵێت: “سكاڵامان تۆماركردووە، بەڵام هیچ كەسێك دەستگیر نەكراوە”.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگەیاند: “دواى ئه‌وه‌ى نەخۆشێكی بە تەمەن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەخەوێنرێن، سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی بۆ دابیندەكرێت، بەڵام دواتر گیانی لە دەستدەدات، له ئه‌نجامدا لەلایەن كەسە نزیكەكانی ئەو نەخۆشەوه هێرشده‌كرێته سه‌ر كامەند و پزیشكانی تەندروستی”.
وتیشی: “لەسەر ئەو دەستدرێژیكردنە سەر كارمەند و پزیشكان ئێمە رێكاری یاساییمان دەستپێكردووە و سكاڵامان تۆمار كردووە، بەڵام هیچ كەسێك لەوانەی دەستدێژیان كردبوو دەستگیر نەكراون”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له باره‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌وه دهستیكهوتوون، “دوای ئەوەی نەخۆشێكى ته‌مه‌ن 81 ساڵ بۆ ماوەی 12 رۆژ خەوێندراوه لە نەخۆشخانەی ڕزگاری به‌هۆى ناجێگيرى بارى ته‌ندروستیی و تووشبوونى به ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆچى دوایی كردووه، له ئه‌نجامدا كاتژمێر 3:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كه‌سوكاره‌كه‌ى هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه و كارمه‌ند و پزیشكه‌كان، زیانیان به ئامێر و ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتن (ئه‌مبوڵانس) گه‌یاندووه و دوو كارمه‌ندى ته‌ندروستیشیان بریندار كردووه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


