هەڵوێستی یاریزانانی ریاڵ مەدرید بۆ دوورخستەوەی زیدان ئاشکرابوو

زیدان لە یاری شاختار
SNN Sport
پاش شکستەکەی بەرامبەر بە یانەی شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2-0، دەنگۆی دوورخستنەوەی زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید هەیە و بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆی رۆژنامە ئیسپانییەکان، یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە دوورخستنەوەی ئەم راهێنەرە دەکەنەوە،بەڵام یاریزانەکان لە ئێستادا دژی ئەوەن.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید هەڵوێستی خۆیان روونکردووەتەوە، ئەوان نایانەوێت زیدان لە پۆستەکەی لاببرێت و دەیانەوێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت، زیدان و یاریزانەکان متمانەیان بە خۆیان هەیە ئەم دۆخە لە نزیکترین کاتدا بگۆڕن و یانەکە بگەڕێتەوە بۆ رێڕەوی بردنەوەکانی، ئەمەش پاش دوو شکستی لەسەر یەک لە لالیگا و خولی یانە پاڵەوانەکان دژی ئەلاڤێس و شاختار.
رایۆی کادێنا کۆپیش بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید نەگاتە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەوە زیدان لە پۆستەکەی لادەبرێت.
هەر بە پێی زانیاری رۆژنامەکان، لە ئەگەری دوورخستنەوەی زیدان لە پۆستەکەی، یانەکە پۆچتینۆی ئەرجەنتینی یان رائول گۆنزالێز لە شوێنەکەی دادەنێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە جەولەی شەشەم و کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی یانەی مونشنگلادباخی ئەڵمانی دەبێتەوە، کە ئەم یانەیە لە 5 یاری رابردوو 8 خاڵی هەیەو یەکەمی گروپی دووەمە، ریاڵ مەدرید بە 7 خاڵ پلەی دووەمی گروپەکەی گرتووە.
لە لالیگا ریاڵ مەدرید لە 10 یاری 17 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دەبینرێت.

More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


