وتەبێژی حکومەتی هەرێم: قوباد تاڵەبانی بە دڵسۆزانە کاری خۆی کردووە و هەر ئەو سەرۆکی شاندی هەرێم دەبێت

قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم
SNN- بڕیار محەمەد
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە کە گرفتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات”.
وتیشی: “سەرۆکی حکومەت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا شایسته داراییه‌كانی هەرێمی کوردستان مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر ئه‌و مافانه ناكه‌ین، به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ناردنی نەک تەنیا بەشە مووچە، بەڵکو بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م مافە دەستووری و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان”.
راشیگەیاند “شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانییە هەر بە سەرۆکایەتی ئەو دەبێت، ئەو بە دڵسۆزانە کاری خۆی کردووە، بۆیە هەر ئەوان نوێنەری فەرمی و شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبن لەگەڵ بەغدا”.
جوتیار عادل راشیگەیاند “ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئابووری خەڵکی هەرێمی کوردستان و دۆخی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارمان دا سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت, هەموو لایەکیش دەزانن کە داهاتی حکومەت به‌شی ئه‌و هه‌موو موچه‌یه ناكات بۆیه كورتهێنان هه‌یه لە دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ مووچە تەرخانکراوە کە ٧٥٥ ملیۆن دۆلارە و حكومه‌تی هه‌رێم 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی هه‌یه و ته‌نیا 400 ملیۆن دۆلاری وه‌ك داهات هه‌یه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه نزیكه‌ی 205 ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌كات و دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی کە حکومەتی عێراق دەینێرێت بڕی ئەو قەرزە دەدرێتەوە بەو لایەنانەی کە قەرز بە حکومەت دەدەن.
ئاماژەی بەوەشدا “له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان له سۆنگه‌ی په‌رۆشی خۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه و به‌ڵێنیان داوه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی “لەبڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا پرۆژەی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی ئەو رسوماتانەی کە لە بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییانەی حکومەت پیشەکەشی دەکات و وەریدەگرێت باسکرا کە لە لایەن جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی پێشکەشکرا و داواکرا لە سەرجەم وەزارەتەکان بۆ پیشکەشکردنی سەرجەم ئەو زانیارییانەی کە پێویستە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە و له بڕگه‌ی سێیه‌مدا وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه بڕیارێكی له باره‌ی ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامانی فه‌رمانبه‌ر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشکرد و بڕیاره‌كه بەکۆی دەنگ په‌سند كرا و ئه‌و ده‌رماڵه‌یه چه‌سپێنرا له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری كه‌مئه‌ندام و ئەو گرفتە چارەسەرکرا کە پیش‌تر فەرمانبەی کەمئەندام دەرماڵەکەی و مووچەکەی بە دوو مووچە بۆ ئەژمار دەکرا و لەمەودوا دەخرێتە سەر مووچەکەی”.
لەبارەی فرۆشتنی موڵك و ماڵه‌كانی حكومه‌ت جوتیار عادل رایگەیاند “موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت پۆلین كراوه و ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێویستییه‌تی رێكخراوه و ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئیشی پێی نییه به زیادكردنی ئاشكرا ده‌فرۆشرێت, له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بابه‌ته دیراسه كراوه و جه‌ردی موڵك و ماڵه‌كان كراوه و ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته نافرۆشرێت و ئه‌وه‌ی ئیشی پێی نییه به زیادكردنی ئاشكرا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه”.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەم مووچەیەی دەدرێت دواین مووچه‌ی ساڵی 2020 دەبێت، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئێمە ئێستا مووچەی مانگی ئۆکتۆبەر دابەش دەکەین و سبەی دەستپێدەکات، با ئەمەیان دابەش بکەین ئەوەی لەتوانای حکومەتدا هەبێت دەیکات و ئێوە هەوڵبدەن بە شێوەیەکی گەشبینانە سەیری بابەتەکە بکەن و بە خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بڵێن کە بەردەوام ئێمە لەسەر خەتین، جارێ با ئەم مووچەیە بدەین”.
لەبارەی کات و وادەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا جوتیار عادل رایگەیاند “له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاردار له واده‌یه‌كی نزیكدا سەردانی بەغدا بکرێت وە داکۆکی لەسەر مافی دەستووری و شایستە داراییەکان بکرێت و ئەو مافانەی بە مافی رەوای خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەزانین قسە و باسی لەسەر بکەن، بێگومان بابەتی یاسای بودجه گرنگه و ئێمه وەک پیشتریش جه‌خت له‌سه‌ر پره‌نسیپ و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
جوتیار عادل راشیگەیاند “حکومەتی عێراقی له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی ته‌نیا دوو مووچه‌مان بۆ نێردراوە، مووچەکانی مانگەکانی ٥ و6 و 7 و 10 تاوەکو ئێستا نەیانناردووە ئێمە به فه‌رمی بە نووسراو داوامان كردووه ئەو مووچانە بنێردرێت بەڵام وەک پیشتریش باسم کرد سەرۆکی حکومەت به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بووه و له به‌رامبه‌ردا مسته‌فا كازمی به‌ڵێنی داوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات”.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەو شاندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانییە بەردەوام هەر بە سەرۆکایەتی ئەو دەبێت، ئەو بە دڵسۆزانە کاری خۆی کردووە و ئەو دەستکەوتانەی کە لە چوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەستهاتوون و ئەو راسپاردانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیبووە لەو چوارچیوەیەدا بەزیادەوە جێبەجێ کراوە، بۆیە هەر ئەوان نوێنەری فەرمی و شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبن لەگەڵ بەغدا”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



