وێنه:ده‌سته‌كانی سلێمانی دووه‌م سه‌ركه‌وتنیان له خولی عێراق به‌ده‌ستهێنا

یانەی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق قۆناغی یه‌كه‌م له‌شاری سلێمانی به به‌شداری 10 یانه به‌رده‌وامه و یانه‌ی سلێمانی یه‌كێك له یاریه به‌هێزه‌كانی خوله‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌له‌دییه‌ی به‌سره برده‌وه.
ده‌سته‌كانى سلێمانى به پێچه‌وانه‌ى پێشبینیەکان، دووه‌م سه‌ركه‌وتنى نووسییه‌وه ، كاتێك لهبهلهدییهى به‌سره‌یان برده‌وه كه نیوه‌ى یاریزانانى لهههڵبژارده ئاسته تهمهنییهكانى عێراقن.
گێمی یه‌كه‌م یانه‌ى سلێمانى به‌ئاستێكى خراپ ده‌ركه‌وت و به‌چه‌ندین گۆڵیش دواكه‌وت، به‌هۆى لێكتێنهگهیشتنى یاریزانانیشی ئه‌و گێمه‌یان به13گۆڵ به‌رانبه‌ر به15گۆڵ كۆتایى پێهێنا.
گێمى دووه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه یاریزانانى سلێمانى به‌پاڵپشتى هانده‌ره زۆره‌كه‌ى توانییان بگه‌ڕێنه‌وه كه‌شی یاریه‌كه‌و گۆڵ بهگۆڵیش پێش ده‌كه‌وتن، تا له‌گه‌ڵ فیكه‌ى كۆتایى ناوبژیوانیشدا یاریه‌كه‌یان به‌جیاوازى دوو گۆڵ‌و به‌ئه‌نجامى 27گۆڵ به‌رانبه‌ر به25گۆڵ به‌سوودى خۆیان كۆتایى پێهێنا.
كه‌مال عه‌بدولواحید راهێنه‌ری تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند:” له یاریه‌كه‌دا تووشی ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆر بووین، چونكه زۆر له یاریزانانی یانه‌ی به‌له‌دییه‌ی به‌سره له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی عێراقن، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م بردنه‌وه‌یه هه‌موومان به‌ده‌ستمان هێنا نه‌ك راهێنه‌ر یان یاریزانی به ئه‌زموون یان یاریزانی لاو هه‌موومان له سه‌ركه‌وتنه‌كه به‌شداربووین”.
له‌لای خۆیه‌وه ژیاری فه‌تاح گۆڵپارێزی یانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له‌راستیدا له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه تووشی هیلاكی بووینه‌وه، چونكه یاریزانه‌كانمان لێكتێنه‌گه‌یشتن له نێوانیاندا هه‌بوو، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا پێچه‌وانه بوویه‌وه و توانییمان یه‌كێك له یارییه قورسه‌كانی ئه‌م قۆناغه ئه‌نجام بده‌ین و سه‌ركه‌وتووبین.
بڕیاره له‌سێیه‌م رۆژی یارییه‌كاندا یانه‌ى سلێمانى یاریه‌كى به‌هێز ئه‌نجام بدات و رووبه‌ڕووى جه‌یش ده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌رۆژی دووه‌مى یاریه‌كاندا دیاله 28به18گۆڵ لهدهغارهى برده‌وه،قاسم به‌جیاوازی گۆڵێك 26 به 25 گۆڵ لهفتوهى برده‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌ى شورته‌ش به31گۆڵ به‌رانبه‌ر به15 له كوت و جه‌یشیش 21به20 گۆڵ لهكهربهلاى برده‌وه.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



